٩ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٢:٣٧
گەییشتنی هاوپەیمانی سەربازی کورد - عەرەب ی سوریا بە شاری مەنبەج

فەرماندەی هێزەکانی سوریا ی دێمۆکرات ، پێکهاتوو لە میلیشیاکانی کورد و عەرەب باسیان لە ڕۆیشتنی ئەو هێزانە کردووە بۆ شاری مەنبەج و هەروەها گرتنی چەند بنکەی هێزەکانی داعش لەو ناوچەیە دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس ، ژماریکی زۆر لە هێزەکانی داعش دوا بە دوای درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ناسراو بە سوریای دێمۆکراتیک پێک هاتوو لە کوردەکان ،عەرەبەکان و تورکەمانەکان لە ناوچەکانی باکووری سوریا ، لە مەنبەج لە باکووری سوریا چونەتە دەر و هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بەرۆیستن بۆ ناوەوەی شارەکە توانیویانە چەند پیگەی هیزەکانی داعش بگرنە دەست خۆیان .

هابوون عۆسمان، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ووتی : ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج بە ڕیبەری هیزەکانی سوریای دیمۆکرات یش رۆژی رابردوو لە ناوەوەی شار دا تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی داعش و ئەوانیش توانیویانە چەند پیگە و بنکەی بەرڤانی داعش بگرنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان . فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ووتی : ئەنجام دوای تێپەڕینی زیاتر لە حەوتەیەک تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سوریای دێمۆکرات و داعش لە دەرەوەی مەنبەج ، ئیستا تێکەڵچوونەکان هاتۆتە نێو شارەکە . ژمارێکی زۆر لە هێزەکانی داعش لە بەشی ڕۆژئاوایی شارەکە هەڵاتوون . ئەم گۆڕانکاریانە بەو مانەیە کە شارەکە بەم زووانە لە چنگ داعش ڕزگار دەبێت . شوان دەروێش ، یەک لە ووتە بێژانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات رۆژی رابردوو بە ڕۆێتێرزی ووت : هۆی دواکەوتنی گەییشتنی هێزەکان بۆ ناو شاری مەنبەج پاراستنی گێانی کەسانی سیڤیل بووە . هێزەکانی سوریا ی دیمۆکرات زاڵن بە سەر ڕەوشەکە و هەرکات گەرەکیان بێت دەتوانن بڕۆنە ناو شاری مەنبەج .